دەربارەی کتێبخانە

تیمێك له‌ فه‌رمانبه‌رانی كتێبخانه‌ی ناوه‌ندی سه‌رقاڵی داخڵ كردنی كتێب وسه‌رچاوه‌ی زانستین بۆ سیسته‌مێكی دیجتاڵی بۆ به‌ڕیوه‌بردنی كتێبخانه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی ئه‌م سیسته‌مه‌ له‌ ژێر دۆمێنی
 ( http://library.garmian.edu.krd/) كار ده‌كات. به‌ مه‌به‌ستی كارئاسانی بۆ گه‌ڕان وپۆلێن كردنی كتێب وسه‌رچاوه‌ زانستیه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی له‌م به‌رنامه‌یه‌دا ده‌توانرێ له‌ ڕیگه‌ی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌وه‌ داخوازی بۆ ئه‌م سه‌رچاوه‌ زانستیه‌كان بكه‌ی وه‌كو ( كتێب، توێژینه‌وه‌، چاپه‌مه‌نیه‌كان، توێژینه‌وه‌ی دره‌چوون، سه‌رچاوه‌ی دیجیتاڵی، به‌ڵگه‌نامه‌) سیسته‌می گه‌ڕانی زیره‌ك به‌كار هاتووه‌ شێوه‌ی گه‌ڕانه‌كه‌ پێك دێت له‌ گه‌ڕان بۆ (ناوی كتێب، ناوی نووسه‌ر، ناوی ده‌زگای بڵاوكه‌ر، ناوی وه‌رگێر)
له‌ نیو ئه‌م سیسته‌مه‌ هه‌نگاوی یه‌كه‌م مه‌رچه‌ ببیت به‌ ئه‌ندام بۆ ئه‌وه‌ی داخوازی كتێب بكه‌ی دوای تۆماركردنی ده‌بێت ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی له‌ ڕیگه‌ی ئه‌كاوه‌نتێكی تایبه‌ته‌وه‌ تیایدا ته‌واوی زانیاری كه‌سی خۆت تۆمار ده‌كه‌ی له‌ گه‌ڵ وێنه‌یه‌ك بۆ به‌رگی (كه‌ڤه‌ری) ئه‌كاوه‌نته‌كه‌ت ڕاسته‌وخۆ سیسته‌مه‌كه‌ به‌ پێی ئه‌و زانیاریانه‌ باج دروست ده‌كات دواتر سیسته‌مه‌ ڕیگه‌ ده‌دات له‌ ڕیگه‌ی ناو وشه‌ی تێپه‌ڕه‌وه‌ بێیته‌ نیو كتیبخانه‌ سیسته‌می كتێبخانه‌ی دیجیتاڵیه‌وه‌ ناو ته‌نها كۆدی ئیمه‌یلی زانكۆیی وه‌رده‌گرێ كه‌ پێك دێت له‌ 9 ژماره‌ (111518112) ئه‌م سیسته‌مه‌ به‌ هه‌موو جۆره‌ ئامێره‌كان كار ده‌كات كۆمپیوته‌ر، مۆبایل، تابلێت دواتر ده‌توانیت داخوازی كتێب وسه‌رچاوه‌ی زانستی بكه‌ی به‌ چه‌ند هه‌نگاوێك كه‌ پێك دێت له‌ 
 
1- له‌ براوسه‌ر ئه‌م ناونیشانه‌ ده‌نووسیت  http://library.garmian.edu.krd/
2- دیاریكردنی كتێب وسه‌رچاوه‌ زانستیه‌كان 
3- ته‌رخان كردن یان به‌لاوه‌نان 
4- دیاریكردن ماوه‌ی داخوازی بۆ سه‌رچاوه‌كه‌‌ كه‌ ده‌بێت له‌ 15 ڕۆژ تێپه‌ڕ نه‌كات
5- په‌یامه‌ێك ده‌رده‌كه‌وێ نووسراوه‌ (بۆ وەرگرتنی سەرچاوە لەگەڵ ناسنامەو کۆدی بەدواداچون سەردان بکە) 
6- كتێبخانه‌ دوای دڵنیابوون له‌ ناسنامه‌كه‌ت سه‌رچاوه‌كه‌ت پێ ده‌دات.
 
هه‌نگاوه‌كانی تۆماركردن كتێب له‌ سیسته‌می كتێبخانه‌ی دیجیتاڵی زانكۆ
1- دیاریكردنی كۆد وژماره‌ی سیسته‌می دیویی ده‌یی بۆ كتێبه‌كه‌ 
2- تۆماركردنی ته‌واوی زانیاری كتێبه‌كه‌ له‌ سجلی تۆماری گشتی كه‌ سجلێكی تایبه‌ته‌ به‌ وه‌رقی A2 نووسراوه‌ چاپ وبه‌رگ گیراوه‌ 
3- دروستكردنی له‌یبڵی كتێب كه‌ له‌سه‌ر پارچه‌ كاغه‌زێكی مقوی ئه‌ستوور كه‌ ده‌خرێته‌ پشتی كتبه‌كه‌وه‌ له‌ ناو به‌رگێكی تایبه‌تدا.
4- چاپ كردنی له‌یبڵی ژماره‌ی دیویی ده‌یی به‌ پرینته‌ری تایبه‌ت لكاندنی به‌ به‌رگی كتێبه‌كه‌وه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی به‌شی خواره‌وه‌ كتێبه‌كه‌
5- دروستكردن وپێدان وچاپكردنی پاڕكۆدی تایبه‌ت به‌ كتێبه‌كه‌ 
6- اسكانكردنی به‌رگی كتێبه‌كه‌ به‌ مه‌جێ له‌ 100 كیلۆبایت قه‌باره‌كه‌ی تێپه‌ڕ نه‌كات 
7- نووسینی یان وه‌رگرتنی پۆخته‌یه‌ك له‌ سه‌ر كتێبه‌كه‌ 
8- تۆماركردنی كتێب وداخڵ كردنی ته‌واوی زانیاری كتێب به‌ سیسته‌كه‌ به‌ پێی ئه‌و زانیاریه‌نه‌ی كه‌ به‌رده‌ست بوون له‌ خاڵه‌كانی پێشوودا ئاماژه‌مان پێ كردووه‌ 
9- پێداچوونه‌ به‌ زانیاریه‌كان وسه‌پمت كردنی له‌ نیو سیسته‌مه‌كه‌.
10- ودۆزینه‌وه‌ دڵنیابوون له‌ ده‌ركه‌وتنی كتێب له‌ سیرچی سیسته‌مه‌كه‌.