لەدرێژەی ھەوڵە زانستییە بەردەوامەکانی زانکۆی گەرمیان، بەشەکانی (بایۆلۆجی_کیمیا) لەکۆلێجی پەروەدە، لەگەڵ کۆلێجەکانی (پزیشکی و کشتوکاڵ)ـی زانکۆمان، بە هاریکاری لەگەڵ زانکۆی پزیشکی کرماشان، هەڵدەستن بە ئەنجامدانی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لە بواری زانستەکانی ژیان (Life Sciences). جێگەی ئاماژەیە کۆنفرانسەکە چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتییە زانکۆی گەرمیانە کە ئەنجامی دەدات. بوارەکانی کۆنفرانس بریتی دەبن لە: (زانستی کشتوکاڵ، گیانداران، بایۆلۆجی، کیمیا و پزیشکی). ئامانجی کۆنفرانسەکە کۆکردنەوەی توێژەرانە لەو بوارانەدا کە بتوانن بە توێژینەوە یان پۆستەر کارە نوێیەکانی خۆیان پێشکەش بکەن.